ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم: هەموو هەوڵێك بۆ چەواشەكردنی رای گشتی رەتدەكەینەوە

کوردستان

27/10/2020     ژمارەی بینراو 442

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنیا ئەو ڕاگەیاندراو و بابەتانەی لە سایتی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاودەكرێنەوە، گوزارشت لە ڕای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەكەن و هەر شتێكی تر لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بێت، دەڕبڕی ڕای فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش نییە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" "هەموو هەوڵێكیش بۆ چەواشەكردنی ڕای گشتی و بۆ دژایەتیكردنی دەسەڵاتە فەرمییەكان ، لە ژێر هەر فشارێكدا بێت ڕەت دەكەینەوە. خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە ئەم هەوڵە نەزۆكانە، لە كارەكانمان ساردمان ناكاتەوە و بەردەوام دەبین لە دابینكردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و هەموو ئەوانەی دەستیان لەم كارە تیرۆریستیانەدا هەیە ، ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە."

دوێنێ دووشەممە، ٢٦-١٠-٢٠٢٠، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوودا چەند هێرشێكیان پووچەڵ كردەوە و چەندین كەسیشیان دەستگیركرد كە پەیوەندییان لە گەڵ گرووپە "تیرۆریستییەكاندا" هەیە.

دواتر وتەبێژێك لەسەر پشكی یەكێتی لە ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند، هیچ كام لە بەرپرسانی یەكێتی ئاگاداری ئەو ئۆپەراسیۆنە نین كە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە لەرێی بەیاننامەیەك بە ناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بڵاوكراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن