ماوەی كەرەنتین بۆ ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان كەمكرایەوە

کوردستان

27/10/2020     ژمارەی بینراو 193

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان تەنها لە 8 ڕۆژی یەكەم دەبنە هۆی توشبوونی كەسانی تر بۆیە تەنها 8 بۆ 10 ڕۆژ خۆ كەرەنتینە كردن پێویستە، بەڵام پێویستیان بە پشووی زیاترە.

دەشڵێت:" هەركەسێك لە پشكنینی خوێنەكەیدا (IgG) بینرا مانای ئەوەیە ڤایرۆسەكە نا گوازێتەوە، بەڵام مەرج نیە نیشانەی نەبێت."

ئەوەش لەكاتێكدا دێت پێشتر هەركەسێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوایە یاخود هەڵگری هەمان ڤایرۆس بوایە، داوای لێدەكرا ماوەی 14 رۆژ خۆی كەرەنتین بكات تا ڤایرۆسەكە سووڕی ژیانی خۆی تەواو دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن