تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە

عێراق

27/10/2020     ژمارەی بینراو 163

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، چوار هەزار و ٥١٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 53 کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چوار هەزار و ٥١٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٣ کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. سێ ھەزار و ٤٨٨ کەسیش لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گەیشتووەتە ٤٥٩ ھەزار و ٩٠٨ کەس و لەو ژمارەیەش ١٠ ھەزار و ٧٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٨٨ ھەزار و ٨١ کەسی دیکەیش چاکبوونەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن