كۆمەڵگایەكی كەلتوری گەشتیاری بەبڕی 5 ملیار دۆلار لەهەولێر دروستدەكرێت

کوردستان

27/10/2020     ژمارەی بینراو 274

راچڵەكین-

كۆمپانیایەكی چینی، بەبڕی 5 ملیار دۆلار كۆمەڵگەیەكی كەلتووری گەشتیاری لەشاری هەولێردروستدەكات كە ساڵانە توانای پێشوازیكردنی هەیە لە 15 ملیۆن گەشتیار.

كونسوڵخانەی چین لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە:"كۆمپانیای پەكین بۆ كاری وەبەرهێنان لە چین هەڵدەستێت بە بەرزكردنەوەی پرۆگرامێك بە ناوی Happy City، كە بریتییە لە كۆمەڵگایەكی كەلتووری گەشتیاری لە هەولێر، پایتەختی هەرێمی كوردستانی عێڕاق."

ڕووبەری نەخشەی ئامادەكراو بۆ ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە 5 ملیۆن مەتر دووجا و بڕی گشتی بۆ تەرخانكراو بریتییە لە 5 ملیار دۆلار، كە وا بە شێوەیەك دیزاینكراوه ‌ ساڵانە توانای پێشوازیكردنی لە 15 ملیۆن گەشتیاری هەبێت  و شوێنی مانەوە بۆ زیاتر لە 80000 كەس دابینبكات.

هەروەها 8000 هەزار هەلی كاری ڕاستەوخۆ و چەندین هەلی كاری ناڕاستەوخۆش دەستەبەردەكات، بۆ یارمەتیدانی هەولێر كە ببێت بە ناوەندێكی گەشتیاری لە عێڕاق و تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. Happy City شاری یاری 1001 ، ئەكوا پارك،هۆتێلی ڕووكار،شەقامی بازرگانی، ڤێلا و ئەپارتمانی گەورە لەگەڵ سەنتەری وەرزشی، ناوەندی خزمەتگوزاری، و ئاسانكاریەكانی وەك سوپەرماركێت و قوتابخانە و نەخۆشخانەوە و چەندین شتی تر لەخۆ دەگرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن