راچڵەکین-
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، هەر کەسێک بەبێ رەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دەستکاریی شێوازی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بکات سزا دەدرێت و له‌كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه یان کڕین و فرۆشتن پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەی ناکرێت.
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر راگەیاند:"سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلەکانی له‌جۆره‌كانی لاندكرۆز/ لكزس/پرادۆ وه‌هه‌ر جۆره ئۆتۆمبێلێکی تر كه له‌كاتی ئێستادا ده‌ستكاری شێوه‌ی پێشه‌وه‌یان ده‌كرێت، هه‌ندیك پارچه‌یان ده‌گۆڕدرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌مۆدێلی تازه‌تر و به‌رزتر ده‌ربكه‌ون كه‌وا دەبێت به‌ر له‌ده‌ستكاریكردن و گۆڕینی هه‌ر پارچه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێلەکانیان سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن و ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرن هاوشێوه‌ی گۆڕینی ره‌نگی ئۆتۆمبێل".
دەشڵیت:" لە دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئینجا ده‌ست به‌گۆڕینی پارچه‌كانی ئۆتۆمبێلەکانیان بكه‌ن، چونكه ئه‌و گۆڕینە دەبێتە هۆی گۆڕینی ئاكاری ئۆتۆمبێل به‌مه‌ش پێویستی به ئاگاداركردنه‌وه و ره‌زامه‌ندی هاتووچۆ ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت له‌كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه یان کڕین و فرۆشتن پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەی ناکرێت و ناچار دەکرێت بە گۆڕینی پارچەکانی بۆ پارچە ئۆرجیناڵەکانی خۆی.