پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە وەڵامەكانی حكومەت بەخشی

کوردستان

27/10/2020     ژمارەی بینراو 246

راچڵەكین –

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، وەڵامی حكومەت بۆ پەرلەمانتاران لەبارەی لێبڕینی مووچەو دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە خرایە دەنگدانەوەو بە دەنگی (81) پەرلەمانتار متمانەی پێ بەخشرا.

ئەمڕۆ 27-10-2020، پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی پرساندنی حكومەتی هەرێم، كە لەلایەن 23 ئەندامی پەرلەمانەوە داواكرابوو هەریەك لە سەرۆكی حكومەتی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بەمەبەستی پرساندن ئامادەی بەردەم پەرلەمان بن.

لە دانیشتنەكەدا حكومەتی هەرێم بە راپۆرتێك وەڵامی پرساندنەكەی دایەو دەقی راپۆرتەكەش خرایە دەنگدانەوە، كە بە زۆرینەی 81 دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندكرا.

دەنگدانەكە كاردانەوەی چەند فراكسیۆنێكی ئۆپۆزسیۆنی لێكەوتەوەو داوایانكرد متمانە لە حكومەتی هەرێم وەربگیرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن