پەرلەمان داواكەی حكومەتی كازمی بۆ قەرزكردن رەتدەكاتەوە

عێراق

27/10/2020     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین –

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواكارییەكەی حكومەت بۆ قەرزكردن لەپێناو دابینكردنی موچەی فەرمانبەران، رەتدەكاتەوەو ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێت: پرۆژەكەی حكومەت بۆ قەرزكردن، بڕە پارەیەكی زۆر لەخۆدەگرێت و ناتوانرێت لەناو پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاندووە، ناكۆكییەكی زۆر لەناو لیژنەكەیاندا هەیە سەبارەت بە پرۆژەیاسای نوێی پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی، كە لەلایەن حكومەتەوە ئاراستەی پەرلەمان كراوە بەمەبەستی تێپەڕاندنی.

ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی مەعلومە، ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەت لە پرۆژەیاساكەیدا داوای قەرزكردنی بڕە پارەیەكی زۆری كردووە بەمەبەستی پرشكردنەوەی كورتهێنان و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، وتی:" ئەمەش وایكردووە نەتوانرێت لەناو هۆڵی پەرلەماندا دەنگ لەسەر تێپەڕاندنی بدرێت، لەئەگەری دەستبردنی حكومەتی حكومەتیش بۆ چاپكردنی دراوی نیشتمانی، ئەوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاكان و زیادبوونی ئاستی هەڵاوسان، ئەمەش بە پلەی یەكەم بە زیانی هاووڵاتییە خاوەن داهاتە نزمەكان دەشكێتەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن