توركیا كارمەندێكی كونسوڵخانەی ئەمریكای لە ئیستانبوڵ بەتاوانی هاوكاریكردنی رێكخراوی گولەن سزادا

جیهان

28/10/2020     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین-

دادگای توركیا بەتاوانی "هاوكاری رێكخراوی فەتحوڵا گولەن (فەتۆ)" سزای پێنج ساڵ و دوو مانگ و ١٥ رۆژ، بەندكردنی بەسەر (نەزمی جانتورك)دا سەپاند كە كارمەندی كونسوڵخانەی ئەمریكایە لە ئیستانبوڵ.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، لەو داوایەی كە لە دادگای سزا قورسەكانی ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، تۆمەتباران، نەزمی مەتە جانتورك، هاوسەری سەڤیم جانتورك و كچەكەی كەوسەر جانتورك لەگەڵ پارێزەرەكانیان ئامادەبوون.

دادگا، بڕیارەكەی بە تۆمەتی "هاوكاری رێكخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)"، نەزمی جانتورك-ی بە پێنج ساڵ و دوو مانگ و ١٥ رۆژ بەندكردن سزا دا و بڕیاری بێتاوانی بۆ سەڤیم جانتورك و كەوسەر جانتورك بەهۆی كەمی بەڵگەكان دەركرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن