سەرۆكی پەرلەمانی ئێران تووشی كۆرۆنا بوو

جیهان

28/10/2020     ژمارەی بینراو 163

راچڵەكین-

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف رایگەیاند كە تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بووە.

محەمەد باقر قالیباف لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی رایگەیاندووە ''یەكێك لە هاوڕێیانی ئۆفیسمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوو. كاتەكانی نیوە شەو ئەنجامی پشكنینەكەی منیش راگەیەندرا و پۆزەتیڤ بوو''.

محەمەد باقر قالیباف باسی لەوەكرد كە كەرەنتینە كراوە و بەردەوامیش دەبێت لەسەر كارەكانی.

لەم مانگەدا هەریەك لە جێگری سەركۆماری ئیران و سەرۆكی دەزگای بوودجە و پلاندانان، محەمەد باقر نوبەخت، هەروەها سەرۆكی دەزگای وزەی ئەتۆم، عەلی ئەكبەر ساڵحی تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن