راچڵەکین-
لە شاری جەدەی سعودیە هێرشکرایە سەر کۆنسوڵخانەی فەرەنسا و پاسەوانێکی کۆنسوڵخانە کە بریندارکرا، پۆلیسی سعودیەش دەڵێت:" هێرشبەرەکەیان دەستگیرکردووە".
میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، لە شاری جەدەی سعودییە هێرشکراوەتە سەر کونسوڵخانەی فەڕەنسا و پاسەوانێکی کونسوڵخانەکە بریندارکراوە.
لە لایەکی دیکەوە هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیکی روسی بڵاویکردووەتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ پۆلیسی سعودیە لەشاری جەدە رایگەیاند، هاوڵاتییەکی سعودی هێرشیکردووەتە سەر پاسەوانێکی کۆنسوڵخانەی فەەنسا لەو شارە و بەسوکی برینداریکردوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشبەرەکە تەمەنی ٤٠ ساڵ ساڵیدابووە و لەلایەن هێزی تایبەت بەئاسایشی تیمە دیپلۆماسییەکان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.