كۆنگۆ.. لە هێرشێكی تیرۆریستیدا 18 مەسیحی كوژران و كڵێسایەكیش سووتێنرا

جیهان

29/10/2020     ژمارەی بینراو 342

هاووڵاتییەكان بەشێوەیەكی دڕندانە كوژراون

راچڵەكین –

لە وڵاتی كۆنگۆ لە كیشوەری ئەفریكا، گروپێكی تیرۆریستی، پەلاماری گوندێكی مەسیحییان داو 18 هاووڵاتییان كوشت و كڵێسایەكیشیان سووتاند.

سوپای كۆنگۆ بڵاویكردەوە، گروپێكی چەكداری تیرۆریست، هێرشیان كردووەتە سەر گوندێك لە باكووری ئەو و ڵاتەو ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیی مەدەنییان كوشتووە.

هەرچەندە سوپای كۆنگۆ ژمارەی قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستییەكەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام سەرچاوە حكومییەكانی ناوچەكە ئاشكرایانكرد، لە هێرشەكەدا 18 هاووڵاتی كوژراون، كە سەرجەمیان مەسیحین.

بەوتەی سەرچاوەكان، هێرشە تیرۆریستییەكە لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە ئەنجامدراوە، كە خۆیان ناوناوە هێزەكانی هاوپەیمانی دیموكرات و ماوەی 20 ساڵە دامەزراوەو تائێستاش دەیان كردەوەی تیرۆریستی دژی هاووڵاتیانی مەسیحی ئەنجامداوە.

لەوبارەیەوە، سەرۆكی رێكخراوێكی مافی مرۆڤ لە كۆنگۆ رایگەیاندووە، تیرۆیستەكان بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە ئەو هاووڵاتییە مەسیحییانەیان كوشتووەو كڵێسای گوندەكەشیان سووتاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن