ترەمپ: پاڵپشتی لە فەرەنسای هاوپەیمانمان دەكەین

جیهان

29/10/2020     ژمارەی بینراو 189

ترەمپ داوایكرد دەستبەجێ هێرشی ئیسلامییە رادیكالەكان بووەستێنرێت

راچڵەكین – 

دۆناڵد ترەمپ هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی شاری نیس-ی فەرەنسا ئاشكراكرد، كە بووە هۆی كوژرانی سێ هاووڵاتی، راشیگەیاند: لەو شەڕەدا پاڵپشتی لە فەرەنسای هاوپەیمانمان دەكەین و هێرشی ئیسلامییە تیرۆرستییەكانیش دەبێ بووەستێنرێت.

سەرۆكی ئەمریكا بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی كرد كە بەیانی ئەمڕۆ 29-10-2020 لەشاری نیس لە باشووری فەرەنسا لەلایەن گەنجێكی تونسییەوە ئەنجامدراو پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ فەرەنسا دەربڕی.

ترەمپ وتی:" دەبێت دەستبەجێ هێرشی ئیسلامییە رادیكالە تیرۆریستییەكان بووەستێنرێت، ئێمەش لەم شەڕەدا لەگەڵ فەرەنسای هاوپەیمانمان دەبین و پاڵپشتییان لێ دەكەین".

پەلامارە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی فەرەنسا كە بە چەقۆ لەلایەن گەنجێكی عەرەبی خەڵكی تونس ئەنجامدراو بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتی، لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی عەرەبی كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوەو وێڕای ئیدانەكردنی پەلامارەكە، پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆیان بۆ فەرەنسا نیشاندا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن