راچڵەکین-
ئەڵمانیا بۆ ماوەی 15 مانگی دیکە مانەوەی هێزەکانی لە عێراق درێژکردەوە.
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به كۆی ده‌نگی431 په‌رله‌مانتار بڕیاریدا ماوه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له عێراق درێژ بكاته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره، هێزەکانی ئەڵمانیا رۆژی (31-1- 2022) له عێراق ده‌مێننه‌وه کە ژمارەیان 500 سه‌رباز و راوێژكارە.
لەو بارەیەوە،هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، تاوەکو ئێستا داعش مەترسییە لە سەر سوریا و عێراق، هه‌ر بۆیه گرنگه هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا رۆڵی خۆیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بگێڕن.