سبەینێ لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

کوردستان

30/10/2020     ژمارەی بینراو 326

راچڵەکین-

بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆببێتەوە و چەند بڕیارێکی نوێ دەربکات.

ئازاد حەمە ئەمین، ئەندامی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە دیوانی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە و چاوەڕوانی راپۆرتی تەندروستی سلێمانی دەکەین بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دۆخەکە بدەین".

بە گوێرەی زانیارییەکانی راچڵەکین بەهۆی توشبوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و زۆری رێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا،سبەینێ شەممە چەند بڕیارێک بۆ توندکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە پارێزگای سلێمانی دەردەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن