هەولێر.. دزێك دەستگیركرا

کوردستان

30/10/2020     ژمارەی بینراو 338

راچڵەكین –

پۆلیسی هەولێر دوای ماویەكی كەم لە ئاگاداركدرنەوەیان بە بوونی رووداوێكی دزیكردن، توانی دزەكە دەستگیر بكات و چەندین كەلوپەلی دزراویش لەماڵی تۆمەتبارەكە دۆزییەوە، كە بەنیاز بوو بیانفرۆشێت.
 
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئاگاداركردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باكوور بەبوونی ڕووداوێكی دزی لە ماركێتێك لە بەختیاری، توانرا بە كەمتر لە دوو كاتكۆ تۆمەتبارێك بەناوی (ج.ن.ا) بەڕەگەز سووری دەستگیر بكەن.

راگەیاندراوەكەی پۆلیس ئاماشكرایكردووە، لەماڵی تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە، دەستبەسەر كەلوپەلی دزراودا گیرا، كە تۆمەتبارەكە بەنیازی فرۆشتنەوەیان بوو، لەمیانەی لێكۆڵینەوەشدا تۆمەتبار دانینا بە ئەنجامدانی (٧) تاوانی دزیكردنن لە ئێستاشداپەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوەو بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانیش راگیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن