وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاندراوێك لەبارەی پێدانی موچە بڵاودەكاتەوە

ئابوری

30/10/2020     ژمارەی بینراو 799

راچڵەكین –

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاندراوێك لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، جگە لە پەنابردن بۆ قەرزكردن، هیچ بژدارەیەكی دیكەيان لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشكردنی مووچە.

وەزارەتەكە، لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ 30-10-2020 بڵاویكردووەتەوە، هۆكاری دواكەوتنی پێدانی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی گەڕاندووەتەوە بۆ كەمیی داهات و ئاشكرایكردووە، ئەو داهاتەی لەبەردەست وەزارەتدایە، بەشی دابینكردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی عێراق ناكات.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە كە بۆ دابینكردنی مووچەی ئەو سێ مانگەی كۆتایی ئەمساڵ، ناچارن پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز ببەن، راشیگەیاندووە، جگە لە قەرزكردنی كورتخایەن، هیچ بژاردەیەكی دیكەیان بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لەبەردەستدا نییە.

دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق، لەكاتێكدایە مانگی رابردووش دابشەكردنی مووچە 20 رۆژ لەوادەی خۆی دواكەوتن، ئەمەش بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی حكومەت.

ئەو قەیرانە داراییەی حكومەتی عێراق هاوكاتە لەگەڵ بەربەستەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، كە تائێستا رەتیدەكاتەوە رەزامەندی لەسەر یاسای وەرگرتنی قەرز بدات كە لەلایەن حكومەتەوە داوای لێكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن