سۆران.. دوو برا بەیەكەوە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

کوردستان

30/10/2020     ژمارەی بینراو 558

راچڵەكین –

لەقەزای سۆران-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو برا بەهۆی بەشداریكردنیان لە پرسەیەك تووشی كۆرۆنا بوون و دوای دوو هەفتە گیانیان لەدەستدا.
 
دكتۆر جەواد مەهدی، بەڕێوەبەری سەنتەری كۆرۆنا لە قەزای سۆران، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، ئەو دوو برایە ناویان هادی ساڵح تەمەن 51 ساڵ و عوسمان ساڵح تەمەن 65 ساڵ بووە، نزیكەی 15 رۆژ بوو تووشی كۆرۆنا ببوون، بەڵام هەر لە ماڵەوە مابوونەوەو كاتێك گەیەندرانە نەخۆشخانە، ئۆكسجینیان بۆ نزیكەی 70 و 65 دابەزیبوو، بەو هۆیەشەوە رەوانەی هەولێر كران.

بەوتەی ئەو پزیشكە، دوێنێ یەكێكیان و بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئەوی دیكەیان لەژێر چاودێریی چڕ لە هەولێر گیانیان لەدەستدا.
 
كەسێكی نزیك لە بنەماڵەی ئەو دوو برایەی كە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئاشكرایكرد، هۆكاری توشبوونیان بە ڤایرۆسەكە، بەشداریكردنیان بووە لە چەند پرسەیەك، كە بەو هۆیەوە دۆخی تەندروستییان تێكچووبوو.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن