30 هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ژیانتدا سه‌ركه‌وتوو بیت

ستایل

10/11/2020     ژمارەی بینراو 250

30 هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ژیانتدا سه‌ركه‌وتوو بیت


ڕاچڵه‌كین-

بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ ژیانت پێویسته‌ په‌یڕه‌وی چه‌ند هه‌نگاوێك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاته‌كانت به‌بابه‌تی لابه‌لا به‌فیڕۆ نه‌چێت، پسپۆڕانی ده‌رونی 30 هه‌نگاویان دیاریكردوه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ژیانێكی باشتر.

1- به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌سته‌.
2- ڕۆژانه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌.
3- باش بخۆ.
4-خۆتت خۆش بوێت.
5-بگه‌ڕێ به‌دوای ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ خه‌ونی تۆیه‌.
6- ئه‌وه‌نده‌ی‌ ده‌توانیت هاوكاری ئه‌وانی دیكه‌به‌.
7- په‌یوه‌ندی به‌ ئازیزانته‌وه‌ بكه‌ و هه‌واڵیان بپرسه‌.
8-فێری كاری نوێ ببه‌.
9- به‌رهه‌مداربه‌.
10-كاری ڕۆژانه‌ت تۆمار بكه‌.
11-ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ دێته‌ ده‌ستت به‌شێكی لێ پاشه‌كه‌وت بكه‌.
12- ڕۆحت ئارام بكه‌ره‌وه‌ و ڕاهێنانی ئارامكردنه‌وه‌ی‌ ده‌رون بكه‌.
13-قورئان بخوێنه‌ره‌وه‌.
14-حوكمی ئه‌وانی دیكه‌ مه‌كه‌.
15-خۆت به‌.
16-پلان بۆ ڕۆژه‌كه‌ت دابنێ.
17-به‌ ئه‌رێنی بیر بكه‌ره‌وه‌.
18- ئامانجه‌كانت دیاری بكه‌.
19- مه‌به‌ستت له‌ ژیان دیاری بكه‌.
20- قورئان بخوێنه‌ره‌وه‌.
21- ژیرانه‌ پاره‌كانت خه‌رج بكه‌.
22-چاودێریبه‌ به‌سه‌ر خۆته‌وه‌.
23- جێ ده‌ستی خۆت بكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی‌ ده‌یكه‌یت.
24-نوێژه‌كانت بكه‌.
25- بیر له‌ داهاتوت بكه‌ره‌وه‌.
26- ڕۆژانه‌ زیاتر و زیاتر كار بكه‌.
27-له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌ په‌یوه‌ندی مه‌پچڕێنه‌.
28-ته‌ماعت له‌ ژیان و ته‌مه‌نی خۆتدا هه‌بێت.
29- ڕێگه‌ مه‌ده‌ ڕۆتین كاته‌كانت ببات.
30- ڕێگه‌ مه‌ده‌ سه‌رنه‌كه‌وتن ببێته‌ به‌شێك له‌ ژیانت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن