لە چاکسازییەکی هەرێمی کوردستان بڕێک ماددەی قەدەغەکراو دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان

21/11/2020     ژمارەی بینراو 266

راچڵەکین-

ئەمڕۆ شەممە لە چاکسازی گەورانی هەولێر بڕێک ماددەی قەدەغەکراو پێش ئەوەی بگاتە ناو چاکسازییەکە دەستی بەسەردا گیرا.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢١-١١-٢٠٢٠، لە چاکسازی گەورانی هەولێر لە شوێنی پشکنین بڕێک ماددەی قەدەغەکراو پێش ئەوەی بگاتە ناو چاکسازییەکە دەستی بەسەرداگیراوە.

وەزارەتەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا لێکۆڵینەوە دەکرێت بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە دەستیان لەم کارەدا هەبووە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە جۆر و بڕی ماددەی دەستبەسەردا گیراو دەکرێت.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن