كاسیاس پەیامێك ئاڕاستەی منداڵانی كوردستان دەكات

مەڵتی میدیا

23/11/2020     ژمارەی بینراو 246

راچڵەكین-

ئیكەر كاسیاس، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیاو یانەی ریاڵ مەدرید، لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا داوا لەمنداڵانی كوردستان دەكات كە دەمامك ببەستن و پابەند بن بە رێنماییە تەندروستییەكان.

دكتۆرە زێڕین كامەران، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك تۆمارەكەی كاسیاس-ی بڵاوكردووەتەوە كە بۆ ئەو پزیشكە كوردەی ناردووەو لەسەری نووسیووە "گۆڵپارێزی پێشووی ھەڵبژاردەی ئیسپانیاو یانەی ریاڵ مەدرید پەیامێكی ڤیدیۆیی تایبەت بە كوردستان و خۆپارێزی لە كۆڤید-١٩ دەنێرێت. تا لە رێیەوە ھانی خەڵكی بدات بۆ بەكارھێنانی ماسك و پابەند بوون بە رێنماییەكان".

لەتۆمارەكەدا كاسیاس سڵاو لە دكتۆرە زێڕین و منداڵانی كوردستان دەكات و دەڵێت من "ئیكەر كاسیاس"م و داوا دەكات هەمووان بە هێز بن بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەمامك ببەستن  و دووریی نێوانیان بپارێزن چونكە ئەو كارە زۆر گرنگە و دەشڵێت لە بیرتان نەچێت كە ددانەكانیشتان بشۆن.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن