راچڵەکین-
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، جه‌ختیان له پێویستى ئاڵوگۆڕى زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان بۆ نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش لە شنگال کردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە قاسم ئەعرەجی و ماسیۆ تولەر کۆبوونەوە و تاوتوێى دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌كه كراوه، و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى ئاڵوگۆڕى زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان بۆ نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش کراوەتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆسیه‌ى مرۆیى و رێككه‌وتنی شنگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان كراوە.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه، باڵیۆزى ئه‌مریكا لە بەغدا جه‌ختی لەوە كرده‌وه کە "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا خواستى عێراقێكى به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندووه بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى ئه‌رێنى هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى، هیوایشى خواست عێراق ڕۆڵى كاراى هه‌بێت له ئاسایش و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌دا".
رۆژی ٩ی تشرینی یەکەم، ھەولێر و بەغدا لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ شنگال رێککەوتن، بەپێی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی ھەرێم لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت.