عێراق كەمترین ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماردەكات

عێراق

29/11/2020     ژمارەی بینراو 264

راچڵەكین –

ئەمڕۆ یەكشەممە كەمترین ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی چەند مانگی رابردوو لە عێراق تۆماركرا، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، لە 24 كاتكۆی رابردوودا 24 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، هەزارو 614 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا دوو هەزارو 366 توشبوو چاكبوونەتەوە.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 550 هەزار و 435 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 12 هەزارو 224 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتووەە 480 هەزار و 903 كەس، كە دەكاتە رێژەی 87.4%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن