سەدر چەند كەسێك لە ریزەكانی دەردەكات

عێراق

29/11/2020     ژمارەی بینراو 386

راچڵەكین –

گروپی چەكداری سەرایا سەلام-ی سەر بە موقتەدا سەدر، بە فەرمی چەند كەسێك لە ریزەكانی دەردەكات و رایدەگەیەنێت، لەمەودوا هیچ پەیوەندییەكیان بە گروپەكەو رەوتی سەدر نامێنێت.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە رۆژی 27-11-2020 لە دەزگای ئاسایشی ناوەندیی سەرایا سەلام دەرچووە، تێیدا بڕیاردراوە بە دەركردنی چوار كەسایەتی شاری نەجەف لە ریزەكانیان.

لە بەڵگەنامەكەدا، كە واژووی بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوەندیی سەرایا سەلامی لەسەرە، هۆكاری دەركردنی ئەو چوار كەسایەتییەی نەجەف لە ریزەكانیان، بۆ سەرپێچیكردن و پابەند نەبوونیان بووە بە بڕیارو رێنماییەكانی فەرماندەی گروپی سەرایا سەلام.

ئەو چوار كەسایەتییەی شاری نەجەف كە ناوەكانیان لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە، جگە لە دەركردنیان لە ریزەكانی سەرایا سەلام، هاوكات رەوتی سەدریش بێبەریبوونی خۆی لێیان راگەیاندووەن بەمەش چیتر ناتوانن وەك ئەنامێكی گروپی چەكداری سەرایا سەلام و شوێنكەوتەی رەوتی سەدر مامەڵە بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن