هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق

عێراق

30/11/2020     ژمارەی بینراو 210

راچڵەكین-

لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی وەزیران، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 رەوانەی پەرلەمان بكات.

ئەحمەد حاجی رەشید- ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە:" چەند سەرچاوەیەك لە حكومەتی عیراق دڵنیاییان داوە كە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەگاتە پەرلەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم و، ماوەی 20-30 رۆژیان پێویستە تا گفتوگۆی لەسەر بكرێت و پەسەند بكرێت."

وتیشی:" بەشێك لەپرۆژە یاساكە قەرزكردنی تێدایە بە بڕی 30 ترلیۆن دینار بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و دابەشكردنی مووچەو خەرجییەكانی تر."

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، ئەمڕۆ دووشەممە (حەیدەر مەجید) وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، مستەفا كازمی- سەرۆكوەزیران داوای لە وەزارەتی دارایی و پلاندانان كردووە بەپەلە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 رەوانەی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت بۆ ئەوەی ووردبینی تێدابكرێت و دانیشتنێكی تایبەتی بۆ ئەنجامبدرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەری و دواتر رەوانەكردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن