ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق بەرزدەبێتەوە

عێراق

30/11/2020     ژمارەی بینراو 252

راچڵەكین –

جارێكی دیكە ئامارەكانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق بەرزدەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، لە 24 كاتكۆی رابردوودا 34 توشبوو گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە دوو هەزارو 110 حاڵەتی نوێی توشبوونیش بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە.
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، دوو هەزارو 114 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا هەزارو 771 توشبوو چاكبوونەتەوە.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 552 هەزار و 549 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 12 هەزارو 258 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتووەە 482 هەزار و 674 كەس، كە دەكاتە رێژەی 87.4%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن