چەند زانیارییەکی گرنگ دەربارەی چاوی منداڵ

تەندروستی

30/11/2020     ژمارەی بینراو 1476

چاوی منداڵ

ڕاچڵه‌كین-
هەموو منداڵێک کاتێک لە دایک دەبێت ئاستی بینینی کەمە تەنها چەند سانتیمەترێک لە دوری چاوی دەبینێت(٢٥ بۆ ٣٠ سانتیمەتر )دەبینێت، لە شەش مانگی یەکەمی تەمەنی زۆر بە خێرای ئاستی بینین گەشە دەکات و باش دەبێت بە شێوەیکی بەرچاو.بۆیە گرنگە ئەگەر کێشەیەکی بینینی هەبێت وەک ئاوی سپی زگماکی،..... پێویستە زوو چارەسەر بکرێت و چاوەڕێ نەکرێت تا گەورە دەبێت، چونکە ئەم قۆناغە بە قۆناغێکی گرنگ دادەنرێت بۆ گەشەی ئاستی بینین،دكتۆره‌ كانی پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو جوانکاری چاو له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی‌ چاوی منداڵان ده‌خاته‌ ڕوو.

1- ڕەنگی چاو بە شێوەیەکی گشی تا تەمەنی 1 ساڵی جێگیر نیە و ئەگەری گۆڕینی هەیە ،لە هەندێ منداڵدا لەوانەیە تا 3 ساڵیش ڕەنگی چاوی جێگیر نەبێت و بگۆڕێت.

2- منداڵ تا تەمەنی3 مانگی ئاساییە کاتێک گریا فرمێسکی نەبێت.

3- منداڵ تا 5 مانگی توانای بینینی ڕەنگەکانی بە جوانی نیە، بۆ نمونە لە 1 مانگی تەنها کاڵی و تۆخی دەبینێت،لە 3 مانگی دەست دەکات بە بینینی چەند ڕەنگێکی سەرەکی وەک سور،سەوز، لە 5 مانگی توانای بینینی هەموو ڕەنگەکانی هەیە.

4- منداڵ ئاساییە لە4بۆ 6  مانگی یەکەمی تەمەنی جار جار چاوی خێل بێت، بەڵام ئاسای نیە بە بەردەوامی چاوی خێل بێت، لە دوای ٦ مانگی هەر خێلبونێکی چاو جار جار بێت یان بەردەوام بێت ئاسای نیە و پێویستی بە چارەسەرە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن