نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا

ئابوری

01/12/2020     ژمارەی بینراو 225

راچڵەكین –

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ دووشەممە بە 47 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس بە 44 دۆلار و  93 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شارەزایانی بواری بازرگانی نەوت ئاماژەیان بەوەكردووە، دۆزینەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

مانگی نیسانی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەكساس لەبازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستیان تۆماركرد بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لەخوار 20 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكراو خاوی تەكساس-یش گەیشتە -39 دۆلار

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن