ئافره‌تێك 28 ساڵه منداڵه‌كه‌ی زیندان كردوه
ڕاچڵه‌كین-
گۆڤاری "Expressen" له‌ڕێی هه‌واڵێكه‌وه ئاشكرای كردوه پۆلیسی سوید ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵی ده‌ستگیر كردوه به گومانی ئه‌وه‌ی 28 ساڵه منداڵه‌كه‌ی زیندان كردووه.
له ورده‌كاری ئه‌م ڕوداوه‌دا هاتووه ئه‌و كوڕه‌ی له‌لایه‌ن دایكیه‌وه زیندانی كراوه ئێستا ته‌مه‌نی 41 ساڵه و له ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه به‌ته‌واوه‌تی به ته‌نهایه و له‌لایه‌ن دایكیه‌وه زیندانی كراوه.
یه‌كێك له خزمه نزیكه‌كانی ئه‌م ئافره‌ته به‌ڕێكه‌وت سه‌ردانی كردوون كه دایكی ئه‌م كوڕه چۆته نه‌خۆشخانه و پیاوێكی ترسێنراوی بێ ددانی بینیوه كه نه‌یتوانیوه باش بڕوات و قاچه‌كانی بریندار بوون ئه‌م ئافره‌ته ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی من بینیم له فیلمی ترسناك ده‌چوو و پێده‌چوو ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ئه‌م دۆخه جیاوازه له ماڵه‌كه‌دا هه‌بوبێت و كه‌س نه‌یزانیبێت و ماڵه‌كه وه‌ك زبڵدان وابووه و هه‌ر ئه‌وه‌نده مۆمێكم داگیرساند ئه‌و كوڕه ترسا .
له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجه كه له دۆخێكی ته‌ندروستی خراپ‌دا بووه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و پۆلیس بڕیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م دۆسیه‌یه ده‌ركردوه.