نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئابوری

02/12/2020     ژمارەی بینراو 236

راچڵەكین –

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ چوارشەممە بە 47 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس بە 44 دۆلار و14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شارەزایانی بواری بازرگانی نەوت ئاماژەیان بەوەكردووە، دۆزینەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

مانگی نیسانی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەكساس لەبازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستیان تۆماركرد بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لەخوار 20 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكراو خاوی تەكساس-یش گەیشتە -39 دۆلار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن