راچڵەکین-
نرخی ئەمێرێک کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 11 لە سلێمانی لە نێوان 5 هه‌زار و 500 دینار بۆ 7 هه‌زار دینار دیاری‌کرا.
کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە ئەھلییەکانی بۆ مانگی 11 (تشینی دووه‌م) لە نێوان 5 هه‌زار و 500 دینار بۆ 7 هه‌زار دینار دیاریکرد.
کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرنامەی کارەبای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی دوانزه (كانوونی یه‌كه‌م) له كاتکۆ 12:00ی نیوه‌ڕۆ بۆ 1:00ی شه‌و ده‌بێت له و ماوه‌یه‌دا ھەر کاتێک کارەبای نشیمانی کوژایەوە موەلیده ئه‌هلییه‌كان کارەبا دابین دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌هۆی سوتان محه‌ویله‌به‌كی وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی باشور له سلێمانی" موه‌لیده‌ی هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و ناوچه له باشوری سلێمانی موه‌لیده ئه‌هلی زیاتر كاری كردوه له‌به‌رئه‌وه نرخی مۆلیده له‌و گه‌ڕه‌كانه زیاتر ده‌بێت بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاواز دەبێت.
سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی 11 ئاماژە بەوەشکراوە، ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی 10خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەڕووی سزایی یاسایی دەکرێتەوە.