18 هاووڵاتی عیراقی لەتوركیا دەستگیركران

عێراق

02/12/2020     ژمارەی بینراو 241

راچڵەكین-

١٨ هاووڵاتیی عیراقی بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دەستگیركران.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە:" تیمە پەیوەندیدارەكانی ئاسایشی ئەنقەرە لە میانی هەڵمەتێكی هاوكاتدا ١٨ لەو ٢٠ هاووڵاتییە عێراقییەیان دەستگیركرد كە بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە."

"دوای پشكنینی تەندروستی بۆ تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان، رەوانەی ئاسایشی كران و هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی دوو تۆمەتبارەكەی دیكە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن