سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

ئابوری

02/12/2020     ژمارەی بینراو 805

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی راگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە مووچەی مانگی ١٠ وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی دەستپێکرد و سبەینێ پێنجشەممە، ٣-١١-٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە لێبڕینی لەسەدا ٢١ دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دوای ئەوە دێت، فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم لە کۆتایی مانگی ١١دان و بە درێژایی ئەمساڵیش تەنها مووچەی مانگەکانی١ و ٢ و ٣ و ٩یان وەرگرتووە.

سەرەڕای ئەوەی مووچەی مانگی شوبات و ئازار بە لێبڕینی ٢١% ەوە دابەشکراون و مووچەی مانگی ئەیلولیش بە لێبڕینی ١٨% ەوە دراوە، هاوکات، مووچەی هەریەک لە مانگەکانی ٤ و ٥ و ٦ و ٧ و ٨ دابەشنەکران و پێشتر حکومەتی هەرێمی رایگەیاند، بۆ هاوتاکردنەوە لەگەڵ بەغدا لەبری مووچەی مانگی ٤ مووچەی مانگی ٩ دابەشدەکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن