ڤاكسین
ڕاچڵه‌كین-
وڵاتی ژاپۆن كه ژماره‌ی هاوڵاتیانه‌كه‌ی 126 ملیۆن كه‌سه و له ئێستادا ڕێژه‌ی توشبوون به كۆرۆنا تیایاندا به‌رز بۆته‌وه.
حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌پێی یاسا بڕی 60 ملیۆن ژه‌م ڤاكسینی كۆمپانیای ڤایزه‌ر و 25 ملیۆن بڕ له ڤاكسینی كۆمپانیای مۆدێرنا و 120 ملیۆن بڕی له ڤاكسینی كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا كڕیه‌وه، و هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی ڤایزه‌ر و بایۆنتیك و مۆدێرنا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ڕێگه‌پێدانی كتوپڕیان پێدراوه و ده‌توانرێت به‌كاربهێندرێن.
له ژاپۆن ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 150 هه‌زار كه‌س و 2170 حاڵه‌تی مردن هه‌بووه و پرۆسه‌ی كه‌ره‌نتینه له‌م وڵاته وه‌ك وڵاتانی دیكه په‌یڕه‌و نه‌كرا له ماوه‌ی ڕابردودا.