هۆكار و نیشانهكانی توشبوونی منداڵان به قەبزی
ڕاچڵهكین-
قهبزی کێشەیەکی بەربڵاوە لە منداڵاندا، ئهم گرفته تهندروستییه نیشانه و هۆكاری خۆی ههیه و دكتۆر پشدهر پزیشكی پسپۆڕی نهخۆشییهكانی منداڵان لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی تهواو لهسهر ئهم كێشهیهی منداڵان باس دهكات.
نیشانەکانی:
1- کردنی پیسایی کەمتر لە سێجار لەهەفتەیەکدا.
2- پیساییەکەی ڕەق و ووشک دەبێت، بەناڕەحەت بۆی دەکرێت.
3- ئازار لە کاتی پیسایی کردندا.
4- ئازاری گەدە.
5- کەمێک پیسایی شل بە جلی ژێرەوەی دەبێت.
6- لەوانەیە خوێن بە پیساییەکەوە بێت.
هۆکارەکانی:
1- پیسایی هەڵگرتن واتە درەنگ کردنی پیسایی ئەویش ئەگەر ترسی لەتەوالێت هەبێت یان خەریکی یاری کردن بێت و مەبەستی بێت کە یاریەکەی نەپچڕێنت یان لە دەرەوە بێت و نەیەوێت پیسایی لە تەوالێتی دەرەوە بکات.
2- سەرەتای فێرکردنی تەوالێت، هەندێکجار دایک و باوک هەوڵ دەدەن منداڵەکەیان لەتەمەنێکی بچووک فێری تەوالێت بکەن ئەمەش وا دەکات منداڵەکە ترسی لەتەوالێتەکە هەبێت و پیساییەکەی هەڵبگرێت.
3- گۆڕینی خواردن بەتایبەت بۆ ئەو خواردنانەی کە فایبەریان کەمە.
4- گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ نمونە ئەگەر لەسەفەردا بێت، یان سترێسی هەبێت یان سەرەتای دەستپێکردنی دەوامی خوێندنگا.
5- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان کە وا دەکات منداڵەکە تووشی قەبزی بکات.
6- هەندێکجار هەستیاری بە پڕۆتینی مانگا قەبزی درووست دەکات.
7- لەوانەیە لە خێزانەکەیاندا قەبزی هەبێت یان بە منداڵی هەیان بووبێت.
8- لەوانەیە منداڵەکە کێشەی لە کۆئەندامی هەرسدا هەبێت وەک تەسکی کۆم یان کیسەی هەرسی هەبێت.