عێراق.. رێژەی چاكبووانی كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

عێراق

02/12/2020     ژمارەی بینراو 281

راچڵەكین –

لە عێراق رێژەی چاكبووانی كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، زیاتر لە هەزارو 960 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە.
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئامارێكی نوێی تایبەت بە پەتای كۆرۆنا ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، هەزارو 961 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا هەزارو 743 توشبوو چاكبوونەتەوەو 34 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 556 هەزار و 728 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 12 هەزارو 340 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتووەتە 486 هەزار و 313 كەس، كە دەكاتە رێژەی 87.4%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن