نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئابوری

02/12/2020     ژمارەی بینراو 294

راچڵەكین –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەراورد لەگەڵ بەیانی ئەمڕۆ، هەر بەرمیلێك زیاتر لە دۆلارێك چووە سەر نرخەكە.

بەگوێرەی ئامارەكانی بازاڕی جیهانی بۆ مامەڵەی سووتەمەنی، ئەمشەو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 48 دۆلارو 45 سەنت، ئەمەش بەراورد لەگەڵ بەیانی ئەمڕۆ نرخەكەی بە زیاتر لە دۆلارێك بەرزبووەتەوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بەهەمان شێوە بەرزبووەوەو بە 45 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ 2-12-2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 47 دۆلار و شەش سەنت و بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس-یش بە 44 دۆلار و14 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن