نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئابوری

03/12/2020     ژمارەی بینراو 209

راچڵەكین –

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ پێنجشەممە بە 48 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس بە 45 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شارەزایانی بواری بازرگانی نەوت ئاماژەیان بەوەكردووە، دۆزینەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

مانگی نیسانی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەكساس لەبازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستیان تۆماركرد بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لەخوار 20 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكراو خاوی تەكساس-یش گەیشتە -39 دۆلار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن