راچڵەکین-
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو ژنیان بە تۆمەتی دزینی پێنج هەزار دۆلار لە شۆفێرێکی تاکسی دەستگیرکردووە.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانیان لە دارەتوو دوو تۆمەتباری ئافرەتیان بە ناوەکانی (ھ.ع.ف) و (ک.م.ھ) دەستگیر کرد، کە بڕی (5 هەزار) دۆلاریان لە شوفێرێکی تاکسی دزیبوو.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، دوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گێڕدرایەوە.