"120 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێم ژیانیان لە مەترسیدایە"

کوردستان

03/12/2020     ژمارەی بینراو 454

راچڵەکین-

سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان رایگەیاند، ژمارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەان لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 120 هەزار کەسە و ژیانیان یەکسانە بە دۆزەخ.
 
سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-12-2020، بە راچڵەکین-ی راگەیاند،  120 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان هەیە نزیکەی 90 هەزاریان مووچەیان هەیە، ٣٠ هەزاریان لە 2013-ەوە چاوەرێن ناویان تۆماربکرێت، بەڵام تا ئێستا ناویان تۆمارنەکراوە.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ئێجگار خراپە بەتایبەت لە ئێستادا کە ماوەی 50 رۆژ زیاترە مووچە نەدراوە و ئەوەش بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانیان لە خۆراک و سوتەمەنی بۆ خۆ گەرمکردنەوە، بۆیە دەتوانین بڵێین ژیانیان یەکسانە بە دۆزەخ".
  
سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان رەخنە لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگرێت و دەڵێت:"ئەوەی بە لای ئەوانەوە گرنگ نەبێت ژیانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، بەردەوام خەڵکی خێرخواز هاوکارییان بۆ دابیندەکەن".

رۆژی 3-12-2020 هەموو ساڵێک لە جیهاندا بە رۆژی جیهانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دیاریکراوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن