خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە

ئابوری

03/12/2020     ژمارەی بینراو 2537

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ٦-١٢-٢٠٢٠، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دیوانی وەزارەت و لیواکان و یەکەی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەشکردنەکە بە لێبڕینی لەسەدا ٢١ دابەشدەکرێت و پلە تایبەتەکان بە هەمان رێژە و میکانیزمی پێشوو بە لێبڕینی لەسەدا ٥٠ دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دوای ئەوە دێت، فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم لە کۆتایی مانگی ١١دان و بە درێژایی ئەمساڵیش تەنها مووچەی مانگەکانی١ و ٢ و ٣ و ٩یان وەرگرتووە.

سەرەڕای ئەوەی مووچەی مانگی شوبات و ئازار بە لێبڕینی ٢١% ەوە دابەشکراون و مووچەی مانگی ئەیلولیش بە لێبڕینی ١٨% ەوە دراوە، هاوکات، مووچەی هەریەک لە مانگەکانی ٤ و ٥ و ٦ و ٧ و ٨ دابەشنەکران و پێشتر حکومەتی هەرێمی رایگەیاند، بۆ هاوتاکردنەوە لەگەڵ بەغدا لەبری مووچەی مانگی ٤ مووچەی مانگی ٩ دابەشدەکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن