هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" سه‌میر غانم"
ڕاچڵه‌كین-
دوای توشبوونی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی خێزانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" سه‌میر غانم" به‌هۆیه‌وه ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی كه‌ره‌نتین كراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" وه‌ته‌ن" ی میسری له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خێزانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" سه‌میر غانم" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه " ته‌واوی خێزانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته كه‌ره‌نتین كراون دوای توشبوونی " رامی ره‌زوان" هاوسه‌ری "دینا" كچی هونه‌رمه‌ند سه‌میر غانم به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
رامی دۆخی ته‌ندروستی باشه و به ڕێنمایی پزیشكه‌كان چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرێت.