لە رووسیا كوتان بەڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەستیپێكرد

جیهان

05/12/2020     ژمارەی بینراو 165

راچڵەكین-

لەمۆسكۆی پایتەختی روسیا، هەڵمەتی كوتان ڤاكسینی (سپوتنیك) دژی كۆرۆنا دەستیپێكرد. ڤاكسینەكە سەرەتا دەدرێت بە مامۆستایان و كارمەندانی كەرتی پەروەردە و چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكان.

ئاژانسی (RT) بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە لە شاری مۆسكۆ هەڵمەتی كوتانی هاووڵاتیان بە ڤاكسینی (سپوتنیكv) دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستیپێكرد و لە ئێستادا 70 نۆرینگە كراونەتەوە بۆ لێدانی ڤاكسینەكە لە هاووڵاتیان و بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی نۆرینگەكان بكرێتە 100 نۆرینگە.

سێرگی سوبیانین، سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ رایگەیاند، پێنج هەزار كەس لە پێنج كاتكۆی یەكەمدا پاش كردنەوەی ناونووس كردن لە ڕۆژی هەینیدا، ناوی خۆیان تۆمار كردووە بۆ وەرگرتنی كوتانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو شارە.

 

ناتالیا شیندەر یایڤا- بەڕێوەبەری یەكێك لەنەخۆشخانەكانی مۆسكۆ دەڵێت، پێكووتەی كۆرۆنا نادرێت بەو كەسانەی تووشی پەتای وەرزی بوون، یاخود بەم دواییانە پێكووتەی تریان وەرگرتووە، یاخود ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەیە.

 

رۆژی 11ی ئابی ئەمساڵ، ڤلادیمیر پوتن-ی  سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاند، وەك یەكەم وڵاتی جیهان، ڤاكسینی ( سپۆتنیك v ) ی دژە كۆرۆنایان لەسەر مرۆڤەكان تاقیكردۆتەوە،  لەنێو وەرگرانی ڤاكسینەكەدا كچەكەی خۆشی تێدایە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانەی كە بەكاریدێنن زۆر دڵنیا ببنەوە لەوەی كە پێكوتەكە هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی لەسەر مۆرڤ دروست ناكات.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن