جووتیار عادل: ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندییەكی لەهەرێمی كوردستاندا نییە

کوردستان

05/12/2020     ژمارەی بینراو 151

جووتیار عادل

راچڵەكین-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە، هیچ هاوڵاتییەكی ئیسرائیلی لەهەرێمدا بوونی هەبێت و دەشڵێت:" ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندییەكی لەهەرێمی كوردستاندا نییە.

لەچەند رۆژی رابردوودا، ئۆفیر گێنلدمان- وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ كاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو:" ئەگەری ئەوە هەیە كۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بكاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێكی وەك (جۆرجیا، ئازەربایجان، توركیا، ئیمارات، بەحرەین و هەرێمی كوردستان)"

لەبەرامبەر ئەو لێدوانەدا، جووتیار عادل- وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بۆ ئاگاداری هەموو لایەك و وەك چەندین جاری تریش رامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەكی لە هەرێمی كوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەكی ئیسرائیلیش لە هەرێمی كوردستان نین. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێك درابێت رەتدەكەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن