بڵاوبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەكان لە كەركوك لە ئاستێكی مەترسیداردایە

کوردستان

05/12/2020     ژمارەی بینراو 231

راچڵەكین-

پۆلیسی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لەكەركووك رایدەگەیەنێت، باندێكی بازرگانیكردن بەماددە ھۆشبەرەكان دەستگیركراون كە بڕی ١٤ میلۆن و ٦٠٠ ھەزار حەپی قەدەغەكراویان پێ بووە.

غالب عەلی ساڵح - بەڕێوبەری بەشی پۆلیسی كۆمەڵایەتی كەركووك، رایگەیاند، ماددە ھۆشبەرەكان بەشێوەیەكی مەترسیدار و بەربڵاو لەناو كەركووكدا بڵاو بوەتەوەو وتی: "لەبەر ئەوە، ھەوڵەكانمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی رێگری بكەین لەفرۆشتنی حەبی قەدەغەكراو كە وەك مادە ھۆشبەرەكان بەكار دەھێنرێن".

غالب عەلی باسی لەوەشكرد،لە ١٠ گەڕەكی ناو شاری كەركووك بازرگانیكردن بەماددە ھۆشبەرەكان لە ئاستێكی مەترسیدایە و وتیشی: " بۆیە ئەوان چاودێری وردی ئەو گەڕەكانە دەكەن و  بەدوای ئەو كەسانەدا دەگەڕێن كە خەڵكی بەڕێگای جیاواز فێری بەكارھێنانی ماددە ھۆشبەرەكان دەكەن".

بەڕێوبەری بەشی پۆلیسی كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشدا لە چوارچێوەی ھەوڵەكانیاندا بۆ ھوشیاركردنەوەی ھاوڵاتییان لەمەترسیەكانی ماددە ھۆشبەرەكان، رێنمایی ھۆشیاركردنەوە بەسەر ھاوڵاتییاندا لە شەقام و بازارەكانی شارەكەدا بڵاودەكەنەوە بۆ ئەوەی ھاوڵاتییان لە زیان و مەترسیەكانی ماددە ھۆشبەرەكان ئاگادار بكەنەوە.

غالب عەلی راشیگەیاند، ماددەی كریستاڵ كە یەكێكە لەماددە ھۆشبەرە مەترسیدارەكان، كە زۆرترین كڕین و فرۆشتنی لە كەركووك پێوە دەكرێت .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن