جیاوازی ڕام و ڕووم

مەڵتی میدیا

05/12/2020     ژمارەی بینراو 1487

راچڵەكین-

وشەی RAM كورتكراوەی RANDOM ACCESS MEMORY   
واتە بیرگەی دەست پێگەیشتنی ڕاستەوخۆ دەگرێتەوه بەڵام ROM  كورتكراوەی READ ONLY MEMORY لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا واتای چیه سەرنج بدەن تەنانەت له ڕوالەتی ناوەكانینەشەوە پەیوەندیەكەیان زۆر دووره .‌

بیرگەی ڕام بۆ پاراستنی كاتی زانیاریەكان و زیاتكردنی خێرایی پرۆسێسەری زانیاریەكانه ، بەڵام رووم بۆ پاراستنێكی كاتێكی درێژە و بەبێ ئەوەی زانیاریەكانی دەستكاری بكرێت وەك فارموێری سودی لێوەردەگیرێت.

زانیاریەكان له ڕامدا ئەتوانێت هەر ساتێك گۆرانكاری بەسەردا بێت هەر ساتێك بێت بەڵام له بیرگەی روومدا ناتوانیت بۆ هەمیشەیە تەنها به كۆمەلێك ئامێری ئەویش به جۆرێكی زۆر قورس بۆ چەند جارێك ئەتوانی دەستكاری بكەیت .

بیرگەی ڕام تا ئەو كاتەی تەزووی كارەبایی تێدا بێت زانیاریەكان ناوی ئەپارێزێت بەلام كاتێك تەزووی كارەبا نەما زانیاریەكانی ناویشی نامێنێت بەڵام له روومدا بەجۆره نیه وەك ئاماژەمان پێكرد هەمیشەیی وەك فلاش میمۆریەك ئەمێنێتەوە زانیاریەكانی.

خێرایی رام زۆر زۆر تره له رووم  لەوە ئەوەیە زانیاریەكان كاتیەكان ئەچیته ناو ڕامەوە و هاوكاری كەری پرۆسێسەریشه بەڵام ڕووم بەوجۆره نیه خێراێكی زۆر نیه وه رووم تەنها چەند كیلۆ بایتێكە قەبارەكەی هەندێك جاریش مێگابایته بەلام ڕام بۆ سەر ٨ گێگابایتیش وەك ئە‌زانن بەردەستە ئەمەش وائەكات بلێین زۆرترین زانیاری كاتی لەخۆ بگرێت  .

سەرچاوە/ TechEye

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن