هۆشیار عەبدوڵا: شتێك نییە ناوی رێكەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵ بێت

کوردستان

05/12/2020     ژمارەی بینراو 236

راچڵەكین-

نوێنەرێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، لە رووی یاساییەوە هەتا پرۆژەیاسای  ساڵی ۲٠۲۱ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند نەكرێت، شتێك نییە ناوی "رێكەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدراڵ بێت."

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە تویتەری خۆی بڵاویكردووەتەوە:" لەئێستادا گرنگترین كارێك هەرێم بیكات بۆ پرۆژەیاسای بودجە، ئەوەیە بەكردار پابەندبونی خۆی بسەلمێنێ نەك تەنها بە قسە."

شەوی 3/4ی ئەم مانگە شاندێكی تەكنیكیی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بۆ دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراق گەیشتە بەغدای پایتەخت، ئەمڕۆش شاندەكە دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەنێویاندا وەزیری دارایی گەڕایەوە هرێمی كوردستان. 

هەریەك لەخالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەندامانی شاندەكەبوون.  

ئەوەش لەكاتێكدا دێت پێشتر، ئەحمەد سەفار، رایگەیاندبوو:" شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق رێككەوتوون لەسەر ئەوەی هەمان ئەو رێككەوتنەی پێشوو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و مستەفا كازمی بخرێتە نێو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 و دوای رێككەوتنەكە شاندەكە گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان." وەك میدكانی نزیك لەپارتی بڵاویانكردووەتەوە.

بەپێی ئەو رێككەوتنەی پێشوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان رادەستی بەغدا دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن