عێراق؛ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە

عێراق

05/12/2020     ژمارەی بینراو 214

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، هەزار و 855 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 26 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتكۆی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەزار و 898 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا هەزارو  885 توشبوو چاكبوونەتەوە و 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 562 هەزار و 520 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 12 هەزارو 411 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتووەتە 491 هەزار و  657 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن