سەرجەم بازگەکانی شاری کەرکووک رادەستی پۆلیس کران

کوردستان

05/12/2020     ژمارەی بینراو 230

سوپای عێراق

راچڵەکین-

بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ھێزەکانی لیوای ٦١ی سوپای عێراق لەچوار بازگەی ھاتنە ناوەوەی پارێزگای کەرکووک کشانەتەوە و لە شوێنی ئەوان پۆلیسی ناوخۆی کەرکووک جێگیرکراون

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەکەرکووک رایگەیاند کە بە بڕیاری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، ھێزەکانی لیوای ٦١ ی سوپای عێراق لە ھەرچوار بازگەی نێوان کەرکووک - ھەوڵیر لە گوندی کەڵوڕ، کەرکووک - سلێمانی لەگوندی چیمەن ، ناحیەی لەیلان و  ناحیەی تازە کشاونەتەوە و بازگەکانیان رادەستی پۆلیسی کەرکووک کردوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە:" ژمارەیەکی کەم لەھێزەکانی لیوای ٦١ لەبازگاکان دەمێننەوە، ئەویش تەنھا بۆ وردبینی ناوی ئەو کەسانەی لەو بازگانەوە تێدەپەڕن، بەڵام بازگەکان لەلایەن بەشی بازگەکانی پۆلیسی کەرکووکەوە بەڕێوەدەبرێن".

ھێزەکانی لیوای ٦١ی سوپاس عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ لەجێی ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق ھاتنە شاری کەرکووک.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن