گوڵی فلامینگۆ

کشتوکاڵ

07/12/2020     ژمارەی بینراو 865

گوڵی فلامینگۆ


ڕاچڵه‌كین-

ئەم گوڵە سەربە خێزانی (Araceae) یە و باوترین گوڵەکانی باخچە گەرم و شێدارەکانە، جوانیە بێوێنەکەی ئەم گوڵە دەگەڕێتەوە بۆ شێوه‌ی‌ په‌ڕه‌ی‌ گوڵه‌كه‌ کە وەک پەڕەکانی کاسە دەردەکەون لەکاتی پشکوتنی گوڵەکە لە وەرزی زستان و بەھاردا. 

یەکێک لە جیاکەرەوەکانی ئەم گوڵە بەردەوام گوڵکردنێتی بەدرێژای سێ مانگ، ئەم گوڵە بەتەواوەتی خۆی گونجاندوە لەگەڵ بارودۆخی کەشوھەوای ماڵان و دەتوانێت ماوەیەکی زۆر و بەبێ ئەوەی کێشە لەگەشە کردنیدا دروست ببێت لەماڵاندا بژیت وە گونجاوترین پلەی گەرمی بۆ گەشەی ئەم ڕووەکە (١٦-٢٢س).

نیشتیمانی ئەم گوڵە ئەمریکای لاتینە و لە تێکەڵەیەک لە خاکی پاشماوەی دار و گەڵا و خاکی ڕەش و پاشماوە ئەندامی سروشتی و ئەو خاکانەی کە پڕمادەی ئەندامی پێویست دەتوانن بڕوێن.

گۆڕینی گوڵدانی ھەمیشە دەبێت لەپاش وەرینی سەرجەم گوڵەکانەوەبێت و پێویستە خاکەکەی ھەمیشە بە شێداری پێویست بھێڵرێتەوە.


و: تەیمور حسن

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن