ڤیدیۆیی كارمه‌ندێكی ماكدۆنال واتلێده‌كات هیچكات خواردنی ده‌ره‌وه نه‌خۆیت
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی كارمه‌ندێكی ماكدۆنالز له میسۆری پێش پێشكه‌ش كردنی ژه‌مێك په‌تاته‌ی سوره‌وكراو وایكردوه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی بینه‌ری ڤیدیۆكه بوون له خواردنی چێشتخانه و ژه‌مه خێراكان دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌م ڤیدیۆیه زیاتر له 2.4 ملیۆن جار له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بینراوه و له 14 ی دیسێمبه‌ری ساڵی ڕابردوه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئافره‌تێك كه كارمه‌ندی ماكدۆنالزه له‌كاتی ئاماده‌كردنی ژه‌مێك په‌تاته‌ی سوره‌وكراودا ده‌ستی خستۆته ناو پانتۆڵه‌كه‌یه‌وه و جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی پیشانی ئه‌و كه‌سه ده‌دات كه ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردوه و به هه‌مان ده‌ستی چه‌ند پارچه‌یه‌ك له په‌تاته سوره‌وكراوه‌كه ده‌خوات.
ئه‌و ئافره‌ته‌ی ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه ناوی "Kelsey Kwiatkowski" یه و ته‌مه‌نی 21 ساڵه و پێده‌چێت گرته‌كه‌ی ته‌نها بۆ پێكه‌نین تۆماركردبێت و ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی ده‌گرێت موشته‌ری نه‌بێت به‌ڵام ته‌واوی دیمه‌نی ڤیدیۆكه ڕاستییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڤیدیۆكه‌دا به ئاشكرا جگه‌ره ده‌كێشێت له شوێنی ناخواردنی چێشتخانه‌كه و له دیمه‌نێكدا ده‌چێته سه‌ر مێزی چێشتخانه‌كه و سه‌ما ده‌كات و له هیچكام له دیمه‌نه‌كان فه‌رمانبه‌رێك یان كه‌سێكی دیكه ده‌رناكه‌وێت و له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی زۆر كه‌س لۆمه‌یان كردوه كه به ئاشكرا به‌و شێوه‌یه ڤیدیۆ تۆمار ده‌كات و بڵاوی ده‌كاته‌وه.